|
جيهان
2010-03-10 - 09:20
ریال مه‌درید و میلان ماڵئاواییان کردلهمیانهی یارییه‌کانی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌وری شازده، له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و میلان له‌سه‌رده‌ستی لیۆن و مانچسته‌ریونایتد ماڵئاواییان له پاڵه‌وانیه‌تیه‌که کرد. له یاری یه‌که‌مدا، یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌سه‌ر یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"ی تایبه‌ت به‌خۆی، میوانداری یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی کرد و تێیدا هه‌ردوو یانه‌ی به‌ئه‌نجامی (1-1) گۆڵ یه‌کسانبوون و گۆڵی یه‌که‌می یانه‌ی ریال مه‌درید له رێگای یاریزان "رۆناڵدۆ"، له خوله‌کی (6) تۆمارکرا و گۆڵی به‌رامبه‌ری یانه‌ی لیۆن له رێگای یاریزان (بیاتیچ)، له خوله‌کی (75) تۆمارکرا. جێگه‌ی باسه، له یاری چووندا یانه‌ی لیۆن یارییه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ وه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کۆتاهێنابوو و به‌ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری یانه‌ی لیۆن گه‌یشته ده‌وری هه‌شت و یانه‌ی ریال مه‌درید ماڵئوایی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌که کرد. له یاری دووه‌مدا، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی له‌سه‌ر یاریگای "ئۆڵد ترافۆرد"ی تایبه‌ت به‌خۆی، میوانداری یانه‌ی میلانی ئیتاڵی کرد و تێیدا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد گۆڵبارانی یانه‌ی میلانی کرد و یارییه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام لێ برده‌وه و گۆڵه‌کانیش له رێگای یاریزانان (رۆنی و جی سۆنگ و فلێچه‌ر)، له خوله‌که‌کانی (13 و 46 و 59 و 88) تۆمارکران. جێگه‌ی باسه، له یاری چووندا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد یارییه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی (3-2)گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کۆتاهێنابوو و به‌ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری یانه‌ی مانچسته‌وریونایتد گه‌یشته ده‌وری هه‌شت و یانه‌ی میلان ماڵئوایی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌که کرد. |
|




