|
عێراق
2010-03-10 - 14:21
جێگری سەرکردەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق...کشانەوەی هێزەکانیان لە وادەی دیاریکراوztv.. فەرماندەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دووپات کردەوە. ژەنەرال دیڤید کۆنتاك جێگری سەرکردەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پابەندبوونی ئیدارەی ولاتەکەی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە لەرێککەوتنامەی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکادا هاتووە دووپاتکردەوە. لە لێدوانێکیدا ژەنەرال دیڤید کۆنتاک رایگەیاند ئەمریکا دەستیکردوە بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق بە شێوەیەکی پلەبەندی و ئاماژەی بەوەشدا لە کۆی (160) هەزار سەرباز ئێستا (96) هەزار سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا ماون. ناوبراو رایگەیاند کەمکردنەوەی پلەبەندی سەربازانی هێزەکانی ولاتەکەی لە عێراق بەردەوام دەبێت تاکو رێژەکە دەگاتە (50) هەزار سەرباز تاکو مانگی ئابی داهاتوو. هەروەها ژەنەرال دیڤید کۆنتاك رەتیکردەوە گۆرانکاری بەسەر پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و رادەستکردەوەی گیراوە عێراقییەکان بۆ لایەنی عێراق هاتبێت.
|
|



