که‌ناڵی ئاسمانیی زاگرۆس تیڤی
زاگرۆس تیڤی (Zagrostv) له 2005-6-13دا وه‌کو که‌ناڵێکی ساتێلایتی دامه‌زراوه. زاگرۆس تیڤی، که‌ناڵێکی میللی، سه‌رانسه‌ری و کوردستانییه، که له
به‌رنامه‌کانی خۆیدا ده‌نگوباس، زانیاری، پرس و کێشه‌ی هاووڵاتیانی کوردستان، فیلم، مۆسیقا و گۆرانی، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانی کوردستانه‌وه هه‌یه، بڵاوده‌کاته‌وه.
لایه‌نی کوردستانی:
زاگرۆس تیڤی، گرینگی به مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد و کوردستان، هونه‌ر، کو‌لتوور، زمان، مێژووی خه‌بات و ناساندنی شۆڕشه‌کانی کوردستان ده‌دات. زاگرۆس تیڤی بڕوای ته‌واوی به سیسته‌می دیموکراسی هه‌یه و به‌رنامه‌کانی خۆی به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا پێشکه‌ش ده‌کات. زاگرۆس تیڤی پشت ئه‌ستووره به ڕای جیاوازی زانستی، بۆیه هه‌وڵده‌دات به‌رنامه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی به‌م ئاقاره‌دا ڕێکبخات. ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانییه، ڕێز له کۆلتووری شۆڕشگێڕیی کوردستان و له پێش هه‌موویانه‌وه، له خه‌باتی بارزانیی نه‌مر ده‌گرێت.
(zagrostv) گرینگی‌دان به زمان، میژوو و کولتووری کورده‌کان له ناوچه و سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ده‌خاته به‌رنامه‌ی کاری خۆیه‌وه. زاگرۆس تیڤی، له به‌رنامه‌کانی خۆیدا، ئه‌و زانیاری و ده‌نگوباسانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به سیسته‌می فیدراڵی له عێراقدا هه‌یه، بڵاوده‌کاته‌وه. ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانییه، بڕوای ته‌واوی به یه‌کسانیی گشت نه‌ته‌وه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، عێراق، ناوچه و جهان هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه، ڕه‌چاوکردنی مافی مرۆڤ و لایه‌نگری له سیسته‌می دیموکراسی له عێراق، گرینگییه‌کی تایبه‌تی بۆ زاگرۆس تیڤی هه‌یه.
لایه‌نی مه‌ده‌نی:
له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشکراگۆیی، باس له فیدراڵیسم، دادپه‌روه‌ری و دیموکراسی ده‌کات. زاگرۆس تیڤی، وه‌کو ڕاگه‌یاندنێکی ئاسمانی، هه‌وڵده‌دات، ئاڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هاووڵاتیان بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی که‌شوهه‌وایه‌کی عه‌قڵانی و دیموکراتیک له کۆمه‌ڵگادا، یه‌کێك له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی زاگرۆس تیڤییه. ڕێکخراوه ناحکوومییه‌کان و ده‌نگی بێلایه‌ن ده‌توانن له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانییه‌دا جێگایان ببێته‌وه. زاگرۆس تیڤی هه‌وڵده‌دات ئه‌و ده‌نگوباس و زانیارییانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها پرس و کێشه‌ی هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌کی بێلایه‌نانه بڵاو بکاته‌وه.
ئافره‌تان:
زاگرۆس تیفی بڕوای ته‌واوی به یه‌کسانیی نێوان ئافره‌ت و پیاو له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا هه‌یه. بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه سه‌باره‌ت به یه‌کسانی له نێوان ئافره‌تان و پیاواندا، وه‌کو ئه‌رکێکی به‌رده‌وامی خۆی سه‌یر ده‌کات. پرس و کێشه‌ی ژنان به‌تایبه‌ت توندوتیژی به دژی ئافره‌تان، پێویسته و ده‌بێ له‌م که‌ناڵه ئاسمانییه‌دا بڵاو بکرێنه‌وه. له‌م بواره‌دا گه‌یاندنی زانیاری، باس و لێدوان، هه‌روه‌ها ڕێپۆرتاژ و به‌دواداچوون، مێزگرد و وتووێژ، به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت.
لاوان:
زاگرۆس تیڤی به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌مییانه ده‌ڕوانێته پرس، داخوازی و کێشه‌ی لاوان (کچان و کوڕان) و وه‌کوو پردێک له نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لاوانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستاندا ده‌ور ده‌بینێت. هێنانه به‌رباس و لێدوان سه‌باره‌ت به پرس و کێشه‌ی لاوان، له به‌رنامه‌کانی ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانییه‌دا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه. (zagrostv) به‌رنامه‌کانی خۆی سه‌رده‌میانه ڕێکده‌خات تا لاوان سوود و چێژی لێوه‌ربگرن.
منداڵان:
زاگرۆس تیڤی به‌شێوازی جۆراوجۆر و به‌ڕێگای ده‌نگوباس و زانیارییه‌وه هه‌وڵده‌دات، به‌رنامه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به منداڵان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات و بڵاویان بکاته‌وه. ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانییه، به‌ڕێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی خۆیه‌وه، دیفاع له مافی منداڵان ده‌کات.
ژینگه‌پارێزی:
باس له‌و پرس و کێشانه ده‌کات، که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ژینگه‌وه هه‌یه. باس له پاراستنی ژینگه و پاک‌وخاوێنی به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و گونجاو، به‌شێکی تر له به‌رنامه‌کانی زاگرۆس تیڤی پێکدێنێت.
دیالۆگ:
زاگرۆس تیڤی، بڕوای ته‌واوی به وتووێژ، باس و لێدوان له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگای هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه. هێنانه کایه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ باس و لێدوان سه‌باره‌ت به پرس و کێشه‌ی کۆمه‌ڵگای ڕه‌نگاوڕه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به‌شێکی تر له به‌رنامه‌کانی زاگرۆس تیڤی پێکدێنێت. زاگرۆس تیڤی به پێی توانا، کات بۆ ئه‌م ئه‌رکه گرینگه‌ی خۆی دابین ده‌کات. پێکهێنانی که‌شوهه‌وایه‌کی شارستانی و عه‌قڵانی له نێوان چین و توێژه‌کانی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگای هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێگای به‌رنامه‌کانی (زاگرۆس تیڤی)یه‌وه، یه‌کێکی تر له ئامانجه گرینگه‌کانی ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانییه‌یه.
زمان:
بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگوباس، زانیاری و لێکۆڵینه‌وه به‌ڕێگای زمانێکی ساده، ڕه‌وان و بێ لاتاو، هه‌روه‌ها دوور له به‌کارهێنانی زمانێکی ناڕۆژنامه‌وانی و ناشارستانییانه، په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی کوردستاندا پته‌وتر ده‌کات.
ـ زاگرۆس تیڤی، ڕێز له دین، مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگای هه‌رێمی کوردستان، ناوچه و جیهان ده‌گرێت. ئه‌و زانیاری و بابه‌تانه‌ی که بێ ڕێزی به دیارده‌کانی سه‌ره‌وه ده‌که‌ن، له‌م که‌ناڵه ئاسمانییه‌دا بڵاو ناکرێنه‌وه.
ـ زاگرۆس تیڤی، هه‌وڵده‌دات کولتور، بواری ژیان و ده‌سکه‌وتی هونه‌ریی وڵاتانی تر به زمانی کوردی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان بگوێزێته‌وه.
ـ زاگرۆس تیڤی، هه‌وڵده‌دات ببێته پردێک له نێوان وڵاتانی جیهان و کۆمه‌ڵگای کوردستان.
ـ زاگرۆس تیڤی بۆ هه‌رچی باشترکردنی چۆنایه‌تی به‌رنامه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆی، که‌ڵک له نوێترین که‌ره‌سه‌ی پێشکه‌تووی تێکنۆلۆژیا وه‌رده‌گرێت.
ـ زاگرۆس تیڤی به‌مه‌به‌ستی بره‌وپێدان به بازاری ئازاد له هه‌رێمی کوردستان، ده‌رگای ڕێکلامی بۆ شه‌ریکه ئابووری، بازرگانی و کۆمپانیا ناوخۆ و بیانییه‌کان ئاوه‌ڵایه.
ـ زاگرۆس تیڤی بڕوای به هه‌موو به‌یاننامه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان، هه‌روه‌ها مافی مرۆڤ، ئازادیی ڕاده‌ربڕین و بڕیاردانی مافی چاره‌نووس هه‌یه.
ـ زاگرۆس تیڤی به ده‌ستووری عێراق و ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان پابه‌نده و له چوارچێوه‌ی قانوون و یاسای هه‌رێمی کوردستان و به‌یاننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌رناچێت.
زانیاریی له سه‌ر په‌خشی زاگرۆس تیڤی له سه‌ر سه‌ته‌لایت: