هه‌واڵه‌کان: کوردستان
Wednesday 8 September 2010
[ 13:08 ]
| ئه‌نجامی خولی دووه‌می ئه‌زمونه گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی راگه‌یه‌ندرا | ![]() |
| ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/9/2010 به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی خولی دووه‌می ئه‌زمونه گشتییه‌كانی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی به هه‌ر سێ به‌شی (وێژه‌یی، زانستی، پیشه‌یی) راگه‌یاند. |
[ 12:15 ]
| سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران: له رۆژی پێنج شه‌ممه‌وه تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووی فه‌رمییه | ![]() |
| سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نیت، که پشووی جه‌ژن رۆژی پێنج شەممە تا رۆژی دووشه‌ممه ده‌بێت و رۆژی سێ شەممە دەوامی رەسمی دەست پێ دەکاتەوە. |
Monday 6 September 2010
[ 19:21 ]
| سه‌رۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی نوێی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێڕاق کۆبووه‌وه | ![]() |
| ztv.. به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە سه‌ڵاحه‌دین، پێشوازیی کرد له ژەنه‌ڕاڵ لۆید جه‌ی ئۆستن، فه‌رماندەی نوێی هێزەکانی ئه‌مریکا له عێڕاق، هاوڕێ له‌گه‌ڵ جێمس جێفری، باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێڕاق و شاندێکی یاوەری. |
[ 15:32 ]
| سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامی ئیران دەكات | ![]() |
| بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە بەرێز حەسەن دانایی فەڕ باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامی ئیران لە بەغدا. |
[ 10:40 ]
| سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان پێشوازی لە ستاف و یاریزانانى یانەى دهۆک کرد | |
| دکتۆر کەمال کەرکووکى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، بەئامادەبوونى دکتۆر کاوە محمود وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و تەمەر کۆچەر پارێزگارى دهۆک و سەرۆکى لیژنەى وەرزش و لاوان ى پەرلەمان و ژمارەیەک لەئەندام پەرلەمان و جێگرى پارێزگارى هەولێر، لەتەلارى پەرلەمان پێشوازییان لەسەرۆک و دەستەى کارگێرى و راهێنەر و تەواوی یاریزانانى یانەى تۆپیى پێى دهۆک پاڵەوانى ئەمساڵى خولى یانە نایابەکانى عیراق کرد. |
[ 10:40 ]
| سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆزبایی له یانه‌ی دهۆك ده‌کات | ![]() |
| د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له یانه‌ی دهۆك ده‌کات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌خولی نایابی عیراق بۆ تۆپی پێ. |
Sunday 5 September 2010
[ 18:23 ]
| سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان پیرۆزبایی له یانه‌ی دهۆک ده‌کات | ![]() |
| دکتۆر کەمال کەرکوکى، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خولی تۆپی پێی عێراق له‌لایه‌ن یانه‌ی دهۆکه‌وه، پیرۆزبایی له یانه‌که و یەکەیەکەى یاریزان و ستاف و هاندەرانى یانه‌که کرد. |
[ 10:28 ]
| سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له یانه‌ی دهۆك ده‌کات | ![]() |
| ztv.. بەڕێز مەسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تەمەر رەمەزان، پارێزگاری دهۆك، پیرۆزبایی سەرکەوتنی یانەی دهۆکی لێ کرد‌و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەرو یەکەیەکەی یاریزانان و تەواوی ستافی یانەکە خواست. |
Saturday 4 September 2010
[ 17:10 ]
| ئه‌حمه‌د تورك: پێویسته تورکیا دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان بکات | ![]() |
| سه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات، له رۆژی جیهانی ئاشتیدا، داوا له حکومه‌تی تورکیا ده‌کات پرسی کورد له‌و وڵاته به ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بکات و دانوستان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بکات. |
Thursday 2 September 2010
[ 11:47 ]
| سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات | ![]() |
| به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازی كرد له به‌ڕێز جۆزێف بایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری، كه به بۆنه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كانی وه‌كو هێزێكی شه‌ڕكه‌ر سه‌ردانی عيراق ده‌كات. |








