Zagros TV | World
هه‌واڵه‌کان: جيهان
Wednesday 8 September 2010
[ 17:31 ]
کۆریای باشوور گه‌مارۆی تاکلایه‌نه‌ دەخاته‌ سه‌ر ئێران کۆریای باشوور
ztv.. کیم یانگ سون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور لیستی گەمارۆ تاکلایەنەکانی وڵاتەکەی لەدژی ئێرانی راگەیاند، کە بریتین لە قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەندێ بانکی ئێران و چاودێریکردنی حکومەت بەسەر پەیوەندییە بازرگانییەگانی دارایی لەگەڵ ئێران.

[ 17:29 ]
ئه‌مریکا.. پرسی قورئان سووتاندن
ztv.. که‌نیسه‌ی "گینزۆڤیلی"ی فلۆریدا، کە وەك ناوەندی پەیوەندییەکانی کۆتری ئاشتی جیهان ناسراوە، سەرەڕای دژایەتی کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سوورە لەسەر داواکەی خۆی بۆ سووتاندنی چەند کۆپییەکی قورئان لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە نۆیەمین ساڵیادی کارەساتی (11/9).

[ 13:20 ]
تورکیا.. شەر و پێکدادانێک کوژرانی 15 چەکداری پ.ک.ک لێده‌که‌وێته‌وه‌
لە ئه‌نجامی شەر و پێکدادانێک له‌نێوان سوپای تورکیا و چه‌کدارانی په‌که‌که‌، 15 کەس لە چەکدارانی پ.ک.ک لە نزیک سنووری نێوان تورکیا و عێراق کوژران.

[ 11:26 ]
پاکستان.. کوشتنا و بریندار بوونا زێدەتر ژ سەد کەسان ژبەر تەقینێ
ztv.. ژ ئەنجامێ تەقینا ئۆتۆمبێلەکا بۆمبرێژکری ل باکورێ رۆژئاڤایێ پاکستانێ 17 کەس هاتنە کوشتن کو چاردە ژ وان ئافرەت و زارۆکن.

[ 11:26 ]
ئەمریکا.. سەپاندنا ئابلۆقە بسەر بانکا بازرگانیا ئیران و ئەوروپا
ztv.. وەزارەتا خزینەیا ئەمریکا خویاکر بانکا بازرگانیا ئیران و ئەوروپا کو ل ئەلمانیا هاتیە تۆمارکرن، ب لیستا ئابلۆقەیێن یەک ئالیێن ئەمریکا دژی ئیرانێ هاتیە زێدەکرن.

Tuesday 7 September 2010
[ 17:03 ]
ئوسترالیا.. کۆتاییهاتن به‌ کێشه‌ی قه‌یرانی سیاسی جولیا گیلارد
ztv.. دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی ئوسترالیا پشتگیری خۆیان بۆ جولیا گیلیاردی کاندیدی پارتی کرێکارانی ئوسترالیا دەربڕی بۆئەوەی ناوبراو بتوانێت کۆتایی بە قەیرانی ئەو وڵاتە بهێنێت و لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، حکومەتی نوێی وڵات پێکبهێنێت.

[ 17:01 ]
سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ئه‌وروپا: بڕیاری سه‌نگسارکردن بڕیارێکی وەحشیگه‌رانه‌یه‌ خۆزێ مانوێل بارۆسۆ
ztv.. خۆزێ مانۆئێل بارسۆ، سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بڕیاری سەنگسارکردن و لەوانەش لەدژی سەکینە موحەمەد ئاشتیانی، بە بڕیارێکی وەحشیگەرانە لەقەلەم دا.

[ 14:20 ]
13 چەکداری PKK خۆیان تەسلیم بە هێزەکانی تورکیا کرد
ئاژانسی دەنگوباسی ئەناتۆلیای تورکی بڵاوی کردەوە کە 13 چەکداری پ.ک.ک کە لە یەکێک لە کەمپەکانی لەنێو خاکی عێراقدا دەژین، خۆیان تەسلیم بە هێزەکانی سوپای تورکیا کردووە.

[ 11:06 ]
کشمیر.. بەهۆی توندوتیژی بیست کەس کوژران و برینداربوون
ztv.. لە ئەنجامی توندوتیژی لەنێوان هێزەکانی کشمیری ژێر دەسەڵاتی هیند و خۆپیشاندەران دژی دەسەڵاتی هیند سێ کەس کوژران و حەڤدەی دیکەش بریندار بوونە.

[ 11:06 ]
محەمەد ئەلبەرادعی داوای بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی میسر دەکات
ztv.. محەمەد ئەلبەرادعی سەرۆکی پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم داوای بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی پەرلەکانی میسر دەکات.