له‌میانه‌ی یارییه‌کانی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌وری شازده، له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و میلان له‌سه‌رده‌ستی لیۆن و مانچسته‌ریونایتد ماڵئاواییان له پاڵه‌وانیه‌تیه‌که کرد.
له‌میانه‌ی یارییه‌کانی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌وری شازده، له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌رسنال و بایرین میونیخ گه‌یشتنه ده‌وری هه‌شت.
رۆجێر فێدێرێر، کوره یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی سویسری، له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌ر زه‌وی مایه‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی بیست و یه‌که‌م له خولی یانه نایه‌به‌کانی کوردستان، هه‌ریه‌ک له یانه‌کانی هه‌ولێر، خاک و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و نه‌ورۆز سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
له دوا جه‌وله‌ی یارییه‌کانی پاڵاوتنی جامی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به کۆتاییه‌کانی جامی ئاسیای ساڵی (2011) چه‌ندین یاری گرینگ و یه‌کلاکه‌ره‌وه ئه‌نجامدرا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پاڵه‌وانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌کانی جیهان له تۆپی پێ مایه‌وه و پێش هه‌ریه‌ک له هه‌ڵبژارده‌کانی به‌رازیل و هۆڵه‌ندا و ئیتاڵیا که‌وت.
له‌میانه‌ی یاری دۆستانه‌کان بۆ خۆئاماده‌کردنی هه‌ڵبژارده گهیشتووهکانی مۆندیالی (2010)ی باشوری ئه‌فریقیا، هه‌ریه‌ک له هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌رژه‌نتین و ئیسپانیا و ئینگلته‌را سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، دوا بردنه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی (2-1) گۆڵ له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا، توانی نازناوی جامی یانه‌ی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را "کارلینگ که‌پ" به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌میانه‌ی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی بیست و چواره‌م، له یارییه‌کانی خولی یانه‌کانی ئه‌ڵمانیا له تۆپی پێ، یانه‌ی بایرلیڤه‌رکوزنی خاوه‌نی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی کۆڵن یه‌کسانبوو.