Zagros TV | Article

خۆشحالی وڵاتان بەبەشداریکردنی عێراقیەکان لەهەڵبژاردن 

ztv.. دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ووڵاتانی جیهان بەجیاجیا خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر بەم پرۆسەیە دەربڕی.

لەلێدوانێکی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رۆبرت گیتس، وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتی هێزەکانی ئاسایشی عێراقی بەباشترین شێوە کارەکانی خۆیان بەرێوەبرد بۆ پارستنی ئەم پرۆسە گرنگە، بۆیە بەشداریەکی بەرچاوی پێوەدەبینرێت لەلایەن خەڵکی عێراقەوە ئەمە رۆژێکی خۆشە بۆ عێراقیەکان و رۆژێکی چاکیشە بۆ ئێمە.

هەر لەمبارەیەوە بالیۆزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لەعێراق.

فلیب فرین، گوتەبێژ بەنێوی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەعێراق رایگەیاند دوای بەشداریکردنی خەڵکی عێراق بەگشتی بەهەموو پێکهاتە و پارت و لایەنەکان بەردەوام دەبن لەسەر رێگای دیموکراتی، لای خۆیەوە فلیپ داوای لەهەموو لایەنەکان کرد ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەسنگێکی فراوان وەربگرن و سەبارەت بەم نارەزایانەی بەدەستی دەگات لێکۆلینەوەیان لەبارەیەوە دەکات هەرچەندە چاودێرانی ئەمەریکی بەشداربووی پرۆسەکە هیچ قسەیەکیان دەربارەی پێشێلکاری نەکردەوە.

لەکۆتایی لێدوانەکەیدا فلیپ فرین دووپاتی کردەوە واشنتۆن ئامادەیە کار لەگەڵ حکومەتی داهاتوووی عێراق بکات.

هەر لەچوارچێوەی هەڵبژاردنەکان لەلەندەن دیڤید ملیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند هەست بە ئارامی دەکەم دوای بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق و حکومەتی بەریتانیا لە نزیکەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی دەکرد.

ملیباند زیاتر روونیکردەوە و گوتی کات زووە بۆ کۆتایی هێنان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئازاد و پاک، بەڵام رێژەی بەشداربووان بەرزبوو و زانیاریە سەرەتایەکان دڵخۆشکەرن.

لەلایەکی ترەوەو برنارد کۆشنیر، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەست خۆشی لە ئازایەتی دەنگدەری عێراقی کرد بەبەشداری کردنیان لەهەڵبژاردنەکان لەکاتێکدا چەند هێرشێکی ترۆریستی ئەنجامدرا.

کۆشنیر گوتی هەرچەند کاری تیرۆریستی ئەنجامدرا، بەڵام عێراقیەکان بەژمارەیەکی زۆر بەرز دەنگیان دا لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەم جۆرە دەنگدانە گوزارشت لە وەرگێرانی لاپەرەکانی رابردوو دەکات لەلایەن عێراقیەکانەوە بە رەتکردنەوەی تیرۆر و بنیاتنانەوەی عێراقی دیموکرات و نوێ.

لەکۆتایی کۆشنێر ئامادەیی فەرەنسا و هاوپەیمانەکانی لە یەکێتی ئەوروپا دەربرٍی لەگەڵ عێراق بۆ خەباتکردن لەپێناو گەرانەوەی ئاوەدانکردنەوە و دیموکراتی.

هەروەها لە برۆکسل کاسرین ئاشتون، وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا خۆشحاڵ بوو بە رێژەی بەشداربوونی خەڵکی عێراق لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و گوتی ئەم هەڵوێستەی عێراقیەکان جێگای رێزە، چونکە لەکاتی کردەوەی تیرۆریستی کۆلیان نەداوە بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کردووە.


 
دوايين هه‌واڵ
2010-09-09 17:02:03
سه‌رۆك کۆماری عێڕاقی فیدڕاڵ جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانی عێڕاق و جیهان پیرۆز ده‌کات

2010-09-09 15:58:07
عێراق:لیستی ئەلعراقیە هۆشداری دا ئەگەر ببنە رێگر لەبەردەم لیستەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەت،لەبەرامبەردا تەحریمی رەوشی سیاسی دەکات

2010-09-09 15:58:05
عێراق:هێرش بۆسەر هێزەکانی ئەمنی لە بەعقوبە و تەکریت

2010-09-08 17:49:45
ره‌وتی چاکسازی سووره‌ له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی کاندیدکردنی عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران

2010-09-08 17:37:22
موسه‌وی: ده‌نگۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی مالکی دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌