|
جيهان
2010-02-06 - 11:01
کابیلۆ، نیشانه‌ی کاپتنی له تێری وهرگرتهوهیهکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی رایگه‌یاند: "جۆن تێری"، یاریزانی هێلی به‌رگری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له تۆپی پێ، چیتر وه‌کو کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئینگلته‌را یاری ناکات. تێری، به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندی سێکسی و ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ کچێك که دۆستی"واین بریدچ"ی هاورێی خۆیه‌تی له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی، نیشانه‌ی کاپتنی لێسه‌ندرایه‌وه. فابیو کابیللۆ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له تۆپی پێ به که‌ناڵی (سکای)ی راگه‌یاند: بڕیاره‌که‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگلیزم به جۆن تیری راگه‌یاند، که هێمای کاپتنی هه‌ڵبژارده‌که‌ی وڵاته‌که‌ت لێ وه‌رده‌گیراوه‌ته‌وه. تێری، ته‌مه‌ن 29 ساڵ ماوه‌ی ساڵێکه په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ "ڤانیسا بیرونیسیل"ی خانمه نمایشکاری جلوبه‌گی فه‌ره‌نسا هه‌بووه، که دۆستی"واین بریدچ"ی هاورێی خۆیه‌تی. |
|




