|
جيهان
2010-02-07 - 09:55
بایرین میونیخ هه‌شته‌م سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ریه‌ک تۆماردهکاتلهمیانهی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی بیست و یه‌که‌م، له خولی یانه پله‌یه‌که‌کانی ئه‌ڵمانیا له تۆپی پێ، هه‌ردوو یانه‌ی ڤۆڵڤسبۆرگ و بایرین مونیخ به‌یه‌کگه‌یشتن. یانه‌ی ڤۆڵڤسبۆرگ، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌که له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی بایرین میونیخی کرد و تێیدا یانه‌ی بایرین مونیخ توانی یارییه‌که به ئه‌نجامی (3-1) گۆل له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واوبکات و سێ گۆله‌که‌ی یانه‌ی بایرین مونیخ له‌رێگای یاریزانان (رۆبن و ڤان پۆتین و ریبێری)، له خوله‌که‌کانی (2 و 26 و 57) تۆمارکران و تاکه گۆڵی یانه‌ی ڤۆڵڤسبۆرگ له رێگای یاریزان (گرافیتی)، له خوله‌کی (90) تۆمارکرا. ئه‌نجامی یارییه‌کانی تر به‌مشێوه‌یه‌بوو:. بوخوم – بایرلیڤه‌رکوزن (1-1) گۆل فرایبۆرگ – شالکه (0-0) گۆل کۆلن – هامبۆرگ (3-3) گۆل هۆفنهایم – هانۆڤه‌ر (2-1) گۆل نۆرنبێرگ – شتوتگارت (1-2) گۆل. |
|




