|
جيهان
2010-02-08 - 10:26
کۆستاریکا.. هەڵبژاردنی سەرۆکێکی ئافرەتکاندیدای پارتی دەسەڵاتی کۆستاریکا لە ئەمریکای لاتین، سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی راگەیاند. لورا چینچیلا لە 47% دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بەم سەرکەوتنە، لورا دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئافرەت لەناو وڵاتانی ئەمریکا ناوەراستدا. ئۆسکار ئاریاس، سەرۆکی ئێستا کۆستاریکا کە وەرگری خەلاتی ئاشتی نۆبێلە پشتیوانی لە لۆرا چینچێلای جێگری خۆی کرد کە ئەویش بەڵێنی داوە بەردەوام دەبێت لەسەر سیاسەتەکانی حکومەت لە بواری بازاری ئازاد و ئابووری. چینچیلا بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی لە خولی یەکەمدا پێویستی بە 40% دەنگەکان هەبوو. تەواری رکابەرەکانی چینچیلا، شکستی خۆیان لەم هەڵبژاردنە راگەیاند کە کاندیدای سەرەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئەم وڵاتە کەمتر لە 22% دەنگەکانی بەدەستهێناوە. حکومەتی کۆستاریکا رێکەوتننامەی بازرگانی ئازادی لەگەڵ ئەمریکا هەیە، هەروەها داهێنەری پەیوەندیی بازرگانییە لەگەل چین، و لۆرا چینچێلا ئێستا جێگری سەرۆکی کۆستاریکایە. |
|




