|
جيهان
2010-02-08 - 10:26
ئوکراین.. سەرکەوتنی لایەنگرانی روسیاسەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی لایەنگری روسیا، سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئوکراین راگەیاند کە لەلایەن لایەنی بەرامبەر رەتکرایەوە. کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنی ئوکراین رایگەیاند تا ئێستا یانکۆڤیچ نزیکەی لە سەدای پەنجای دەنگەکانی بەدەستهێناوە و تیمۆشێنکۆف نزیکەی لە سەدا 46 دەنگ بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا کە نزیکەی لە سەدا شەست و دووی دەنگەکان ژمێردراون. پاش ئەوەی یانکۆڤیچ لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا سەرکەوتنی خۆی راگەیاند، سەرۆک وەزیرانی ئوکراین، لەمبارەوە گوتی هێشتا ئەنجامی کۆتایی ئاشکرا نەکراوە و داوای لە لایەنگرانیشی کرد بۆ پاراستنی یەک بە یەکی دەنگەکانیان بجەنگن. لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، هیچ یەک لە کاندیدەکان نەیانتوانیبوو دەنگی پێویست بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی بەدەست بێنێت. |
|




