Zagros TV | Article

"لە 80%ی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بریاری دەستەی تەمییز رەتدەکەنەوە"

عادل بەرواری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لیستی هاوپەیمانی کوردستان و لیستی ئیتلافی نیشتمانی و ئیتلافی دەوڵەتی یاسا و لیستی پارتی ئیسلامی بریارەکانی دەستەی تەمییز رەتدەکەنەوە تایبەت بە بەشداری پێکردنی دورخراوە بەعسیەکان لە هەڵبژاردنی حەوتی ئازاری داهاتوو.

بەرواری زیاتر روونیکردەوە کە لیستی هاوپەیمانی کوردستان لەسەرەتاوە دژی ئەم بڕیارەبوو هەروەها دژی گەرانەوەی بەعسیەکانە بۆ دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی لەعێراق و هەردەم پشتگیریمان لە بریارەکانی لیژنەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کردووە.

عادل بەرواری دووپاتیکردەوە لەسەدا هەشتای ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ دژی بڕیارەکانی دستەی تەمییزە و بریاری دادگای فیدراڵ لایان یەکلایکەرەوەیە بۆ ئەم پرسەیە، چونکە هەموو لایەنێک دانی پێدادەنێت و بریارەکانی لیژنەی لێپرسینەوە و دادپەروەری یاسایی و دەستوریە لەدەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵ دا هاتووە.


 
دوايين هه‌واڵ
2010-09-08 17:49:45
ره‌وتی چاکسازی سووره‌ له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی کاندیدکردنی عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران

2010-09-08 17:37:22
موسه‌وی: ده‌نگۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی مالکی دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌

2010-09-08 17:32:58
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی: رێککه‌وتین که‌ کاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه‌ بێت

2010-09-08 17:16:21
لێکۆڵه‌رێك: عه‌لاوی و مالکی هۆکاری سه‌ره‌کین له‌ ته‌نگژەی ئێستای عێراق

2010-09-08 13:20:45
عادل عەبدولمەهدی ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ وازهێنان لە پۆستی سەرۆک وەزیران