|
جيهان
2010-02-08 - 11:08
هه‌ولێر حه‌وته‌م سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ریه‌ک تۆماردهکاتلهمیانەی یارییەکانی جەولەی حه‌وته‌م، له یارییه‌كانی قۆناغی یه‌که‌م، له خولی یانە نایابەکانی عێراق لە تۆپی پێ، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و رومادی رووبه‌رووی یه‌کتر‌بوونه‌وه. یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی رابردووی خوله‌که، خاوه‌نی پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی گروپی باکور، له‌سه‌ر یاریگای "ئارارات"، له شارۆچکه‌ی پیرمام، میوانداری یانه‌ی رومادی کرد و تییدا یانه‌ی هه‌ولیر یارییه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ وه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کۆتاهێنا و تاکه گۆله‌که‌ش له‌رێگای یاریزان (ئه‌حمه‌د سه‌لاح)، له خوله‌کی (47) تۆمارکرا. جێگه‌ی باسه، یانه‌ی هه‌ولێر توانی له شه‌ش یاری رابردوو به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ک له یانه‌کانی (زاخۆ، که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین و سامه‌را و پیرس و مه‌سافی باشور) سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و ئێستاش به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می گرووپی باکوور دێت. |
|
.jpg)



