|
جيهان
2010-02-08 - 16:17
رووسیا.. سەردانی خالید مەشعەلztv.. خالید مەشعەلی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەگەڵ س ئاژانسی هەواڵی ئیتار تاسی ڕووسی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەردوو بەرپرس لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە چەندین تەوەری جۆراوجۆر کردووە، بەڵام دیارترینیان پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە. ئەو ئاژانسەی هەواڵ ئاشکرای کردووە کە مەشعەل و لاڤرۆڤ، هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان حەماس و فەتحیش کردووە. ئاتارتاس ئاماژە بەوە دەکات کە خالید مەشعەل ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی ئیسرائیل گرتووەو جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە کە هۆکاری سەرەکی کێشەکانی ناوچەکە، حکومەتی ئیسرائیلە. لاڤرۆڤیش دووپاتیکردووەتەوە کە حکومەتی ڕووسیا هیواخوازە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا تەواوی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی گشتی و کێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل بە شێوەیەکی تایبەتی کۆتاییان پێ بێت و بۆ ئەو مەبەستەش، پشتگیری حکومەتی وڵاتەکەی بۆ هەر پرۆسەیەکی سیاسی و گونجاو دووپاتکردووەتەوە. |
|
ێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە. 


