|
کوردستان
2010-02-08 - 17:11
وه‌زیرى کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌فدێکى رێکخراوى (IRC) له بوارى ژناندا کۆبووه‌وهztv.. ئاسۆس نه‌جیب، وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیی کرد له خاتوو کاسرین پولتن، رێکخه‌رى به‌رنامه‌ى ژنان له رێکخراوى (IRC)و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌کانى ئه‌و رێکخراوه. سه‌ره‌تا، وه‌زیرى کار سوپاسى سه‌رجه‌م ئه‌و رێکخراوانه‌ى کرد که ئاماده‌یى خۆیان نیشانداوه بۆ هاوکاریکردنى وه‌زاره‌تى کار‌و کردنه‌وه‌ى خولى جۆراوجۆر له بواره‌کانى ژنان و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى و چاکسازیدا. هه‌روه‌ك، راشیگه‌یاند ئێمه له وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى گرنگى زۆرمان به شه‌لته‌ره‌کانى پاراستنى ژنان داوه‌و هه‌وڵه‌کانیشمان به‌رده‌وامه بۆ زیاتر بایه‌خدان به‌و شه‌ڵته‌رانه، چونکه پێویسته له رێگاى یاسا‌و بڕیارى تایبه‌ته‌وه کاره‌کانى رێکبخرێت. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، رێکخه‌رى به‌رنامه‌ى ژنان له رێکخراوى (IRC)، دواى ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشى له هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌تى کار کرد بۆ گرینگی‌دان به‌و شه‌ڵته‌رانه، ئاماده‌یى رێکخراوه‌که‌شیانى نیشاندا بۆ هاوکاریکردنى وه‌زاره‌ت بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونى کارى شه‌ڵته‌ره‌کان و بایه‌خدانى تایبه‌ت پێیان، به تایبه‌تی سوود وه‌رگرتن له شاره‌زایى و پسپۆڕى وڵاتان بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنى کارى شه‌ڵته‌ره‌کانى ژنان له هه‌رێمى کوردستان. له به‌شێکى تر‌ى دیداره‌که‌دا، وه‌زیرى کار خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بۆ هاوکاریکردنى رێکخراوى (IRC) له بوارى پێدانى زانیارى له‌سه‌ر شه‌ڵته‌ره‌کان له وڵاته جیاجیاکاندا. |
|




