|
کوردستان
2010-02-08 - 19:27
هه‌ولێر.. دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانztv.. دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى پێکهێنا بۆ لێکۆڵینه‌وه له کێشه‌ى قوتابیان و خوێندکارانى کۆلیژه پزیشکیه‌کانى ده‌رمانسازى و پزیشکیى ددان له زانکۆ ئه‌هلیه‌کان، به سه‌رپه‌شتى دکتۆر که‌مال که‌رکوکى، سه‌رۆکى په‌رله‌مان، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌ت دواتر، له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه تایبه‌تیه کۆبوونه‌وه که بۆ لێکۆڵینه‌وه له کێشه‌ى قوتابیان و زامنکردنى خوێندن بۆیان پێکهێنراوه له‌پێناو نه‌هێشتنى له‌ده‌ستدانى خوێندنی قوتابیان و خوێندکارانى ئه‌و کۆلیژانه، به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌ى که لێى وه‌رگیراون و روونکردنه‌وه‌ى راستیه‌کان و هۆکاره‌کانى دروستبوونى ئه‌م کێشه‌یه‌و پێشنیارى دروست بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه. هه‌روه‌ها، داوا له ئه‌ندامانى لیژنه‌که کرا عادیلانه‌و بێلایه‌نانه لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ى ئه‌م کێشه‌یه ئه‌نجام بده‌ن و هۆکارى دروستبوون و لایه‌نى که‌مته‌رخه‌م و له هه‌مووش گرنگتر چاره‌نووسی قوتابیى و خوێندکاره‌کان و پێشنیارى |
|
ى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى کوردستان کۆبووه‌وه.
گرنگ بۆ به‌رده‌وامبوونیان له خوێندن و نه‌هێشتنى له‌ده‌ستدانى مافى خوێندنیان، پێشکه‌ش بکه‌ن. 


