|
جيهان
2010-02-09 - 10:12
کشمیر.. کوژران و برینداربوونی 34 سەربازی هیندیztv.. لە ئەنجامی داڕمانی بەفر لە کشمیر 34 سەربازی هیندی کوژران و برینداربوون. سوپای هنیدستان رایگەیاند داڕمانی بەفر، ناوەندێکی راهێنانی سوپای لە شارێکی شاخاوی کشمیر لەگەڵ خۆی راماڵی، کە لە ئەنجامدا 17 سەرباز کوژران و 17 دیکەش بریندار بوونە. رۆچوونی بەفر، تەواوی رێگای داپۆشیوە، کە لەماوەی چەندین ساڵ بە گەورەترین رۆچوونی بەفر لە ناوچەکە دەژمێردرێت. پۆلیسی هیند لە هەرێمی کشمیر رایگەیاند تەرمی 17 سەرباز دۆزرایەوە و 53 سەربازی دیکەش لە مردن رزگارکراون، نزیکەی شەش کاتژمێر پاش ئەوە رۆچوونێکی گەورەی بەفر و سەهۆل بە شێوەیەکی خێرا سەنتەری راهێنانی سەربازی لە داوێنی چیاکانی هیمالایا داپۆشی. لە کاتی روودانی ئەم کارەساتە 70 سەربازی لەناو سەنتەرەکەدا بوون کە بە گشتی 400 کەس لەم سەنتەرەدا کار دەکەن. بەڵام رۆچوونی بەفر تەنیا بەشێکی سەنتەرەکەی بە خۆوە گرت. |
|




