|
جيهان
2010-02-09 - 10:12
پاکستان.. دەستگیرکردنی شەش گومانلێکراوztv.. پۆلیسی پاکستان رایگەیاند شەش گومانلێکراوی تاڵیبان دەستگیرکراون کە دەستیان هەبووە لە هێرشکردنە سەر هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە و کوژرانی ئەمریکییەک لە شاری لاهۆر. هەر شەش ئەندامی تاڵیبان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەرامبەر دەزگاکانی راگەیاندن خرانەروو و هەروەها پشتێنێکی تەقینەوە و چەندین نارنجۆکی گرووپەکە نمایشکران کەپۆلیس لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دەرەوەی شاری لاهۆر دەستی بەسەردا گرتبوو. پاش هێرشی سوپای پاکستان بۆ سەر ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات، رۆژهەڵاتی شاری لاهۆر چەندین هێرشی تیرۆریستی بەخۆوە دیوە کە هۆتێل، ریستۆرانت و هاوڵاتیانی بیانی لەم شارەدا بوونە ئامانجی هێرشە خۆکوژییەکانی چەکدارانی تاڵیبان. هەر شەش ئەندامی تاڵیبان دوێنی دەستگیرکران کە منداڵێکی 14 ساڵە لە نێوانیان دایە. |
|




