|
جيهان
2010-02-09 - 10:12
ئەفغانستان.. کوژرانی سێ سەربازی بەریتانیاztv.. سێ سەربازی بەریتانیا لە باشووری ئەفغانستان کوژران و ژمارەی سەربازانی کوژراوی بەریتانیا گەیشتە 256 کەس، کە زیاترە لە ژمارەی سەربازانی کوژراو لە شەری فارکلەند لە ساڵی 1982. راگەیاندنی کوژرانی سێ سەربازی بەریتانیا، پاش ئەوە هات کە هێزەکانی بەریتانیا، ئەمریکا و ئەفغانی خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لە شاری مەرجەهی ویلایەتی هیلمەند لە باشووری ئەفغانستان، کە بە گەورەترین شاری ژێر کۆنترۆلی تاڵیبان دەژمێردرێت. سوپای بەریتانیا رایگەیاند سەربازێک کە لەگەڵ یەکەیەکی شارەزایانی پوچەڵکردنەوی بۆمب کاری دەکرد لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناوچەی نادی عەلی لە پارێزگای هیلمەند لە باشووری ئەفغانستان کوژراوە. هەروەها دوو سەربازی دیکەش لە تەقینەوەیەک لە ناوچەی سانگینی ویلایەتی هیلمەند کوژارون.
|
|




