|
جيهان
2010-02-09 - 10:12
موسەوی و کەرۆبی.. داوای بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی 22 رێبەندانztv.. میر حوسێن موسەوی و مەهدی کەرۆبی داوایان لە خەڵکی ئێران کرد بەشداری لە خۆپیشاندانی رۆژی 22 رێبەندان بکەن، کە موسەوی ئەو رۆژە بە رۆژێکی گشتگیر وەسفی کرد و گوتی پێویستە خەڵک بە پاراستنی ناسنامەی خۆیان بەشداری لە رێپیوانی 22 رێبەندان بکەن. موسەوی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ژمارەیەک قوتابی باسی لە بزوتنەوەی سەوز کرد کە پێی وایە بزوتنەوەی سەربەخۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی خەڵکە کە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ وڵاتانی بیانی نیە، بەڵام لە ژێر کاریگەری تۆمەت و گۆشارەکانی حکومەتیش نیە. موسەوی هەروەها گوتی بزووتنەوەی سەوز، بزووتنەوەی گەنجانە و لایەنی هەستیاری نیە و زۆر عاقلانەیە و هەروەها هۆشداریش دایە حکومەت کە لێدان، گرتن و داخستن، هیچ پەیوەندیەکی بە ئیسلام نیە، بەلکو سوکایەتیکردنە بە خەڵک، بە ئازادیی ئەندێشە. لە لایەکی دیکەوە مەهدی کرۆبی یەکێ لە سەرانی ئۆپۆزیسیۆن لە چاوپێکەوتنپک لەگەلًَ گۆڤاری شپیلی ئەلمانیا داوای لە خەڵک کرد بەشداری لە رێپیوانی 22 رێبەندان بکەن. کرۆبی داوای لە خەڵک و لایەنگرانی کرد وەک سالانی رابردوو بەشداری لە خۆپیشاندانی رێگەپێدراوی 22 رێبەندان بکەن. هەروەها توندوتژییەکانی دژی خۆپیشاندرانی رابردوو شەرمەزار کرد و لەمبارەوە گوتی هێزەکانی ئاسایش، مافی خەڵکیان پێشڵ کردووە کە ئەوانیش لە بەرگری لە خۆیان دەکەن. سەختیگری حکومەت و هێزەکانی ئاسایش بووە هۆی ئەوەی کە دروشمەکانی لە هەردوو لاوە رادیکالًَتر ببن. بڕٍیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، 22 رێبەندان ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران بە رێپیوان و خۆپیشاندان لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە بەڕًێوە بچێت. . |
|




