|
جيهان
2010-02-09 - 10:12
فەرنسا.. کۆبوونەوەی سارکۆزی و گەیتسztv.. نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی فەرەنسا، بۆ یەکەمجار لەگەل رۆبێرت گەیتس، وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبووەوە و دوا پێشهات و رەوشی ئێران و ئەفغانستان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی هەردوولا بوو. سارکۆزی و گەیتس هەروەها دەربارەی گۆڕانکارییەکانی پەیمانی ناتۆ باس و گفتوگۆیان کرد کە لە کۆبونەوەی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو پەیمانی ناتۆ لە ستراسبۆرگ لەسەر بەهێزکردنی توانایی ناتۆ بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەرەشەکانی سەدەی بیست و یەکەم رێکەوتبوون. گەیتس پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە بە پەیامنێرانی راگەیاند کۆبوونەوەکە زۆر شەفاف و کراوە بوو، کە بە راستی پێداگری لە دۆستایەتی نێوان فەرەنسا و ئەمریکا و روانینی هاوبەش کرا دەربارەی ژمارەیەک کێشە وەک گۆڕانکارییەکانی پەیمانی ناتۆ. گەیتس پێشتر لەگەڵ هاوتا فەرەنساوییەکەی هێرڤ مۆرین و وەزیری دەرەوە بێرنارد کۆشنێر کۆبووەوە کە پێداگریان لەسەر سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا کردبوو بۆ ئەوەی دەست لە زێدەخوازی لە بواری ئەتۆمی هەڵگریت و لە بەرامبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیار بێت. |
|




