Zagros TV | Article

ئەیاد عەلاوی: قەدەغەکردنی ئەم پاڵێوراوانە عێراق بەرەو شەری ناوەخۆ دەبات

ztv.. ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی ئەلعراقیە بۆ پەرلەمانی داهاتوو گوتی قەدەغەکردنی بەشداری پێکردنی ئەم پاڵێوراوانە عێراقی نوێ بەرەو شەری ناوەخۆ دەبات.

لە دیمانەیەکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی لیستی ئەلعراقیە رایگەیاند بێبەش کردنی ئەم پاڵێوراوانەی لەلایەن لیژنەی لێپرسینەوە و دادپەروەری بەبیانوی پەیوەندیان بەرژێمی بەعسی سەدام حوسین هەڕەشەیەکە بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوەخۆ.

عەلاوی هۆشداری دا دورخستنەوەی ئەم پاڵێوراوانە عێراق بەرەو شەری مەزهەبی و گەرانەوەی توندوتیژی دەبات وەکو هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر دامودەزگاکانی حکومەت و باری ئاسایش لەم دوو ساڵەی رابردوو.

ئەیاد عەلاوی زیاتر روونیکردەوە هەرچەندە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە لەلایەن بەکرێگیراوانی بەعس بەهۆی وەستان لە دژی رژێمی پێشوو، بەڵام لای خۆی بەچاک دەزانی ئەم کەسانەی دەستیان بەخوێنی عێراقیەک سوور بووە لێپێچینەوەی لەگەڵ دابکرێت، چونکە لەکاتی ئێستا دا دژی دیموکراتی و فرە حزبیە هەروەها هەوڵێکە بۆ دورخستنەوەی رکابەرەکان لە هەڵبژاردن بەبیانوی پەیوەندی هەبوون بەبەعس.

سەرۆکی لیستی ئەلعراقیە تیشکی خستە سەر کارەکانی حکومەتی عێراق و گوتی بەراشکاوانە دەڵێم حکومەتی عێراق سەرکەوتوو نەبووە لە دابین کردنی خزمەتگوزاری و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم شکستانە پەنایان بردۆتە بەر هێرش کردنە سەر کەسانی تر.

عەلاوی لەدرێژەی دیمانەکەیدا روونیکردەوە لە نێو لیستەکەی دا سالح موتلەگ نێوی لەنێو دورخراوەکاندایە هەروەها ئێستا هەوڵ لەئارادایە بۆ دورخستنەوەی تارق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لەهەڵبژاردنەکان بەم جۆرە دوو لە کەسایەتیە سونەکانی لیستەکەی بێبەش دەکرێن لەهەڵبژاردنەکانی حەوتی ئازار بەپیێی قسەکانی عەلاوی ئەم هەوڵانە لەلایەن شیعە حوکمرانەکان دەدرێت لە دژیان.

جێگای باسە ئەیاد عەلاوی سیاسەتوانێکی شیعەی عەلمانیە و لیستێکی پێک هێناوە چەندین کەسایەتی سونەی لە خۆوەگرتووە بە رکابەرێکی شیعەکان هەژماردەکرێت لە هەڵبژاردنەکانی حەوتی ئازاری داهاتوو بۆ بەدەستهێنانی رێژەیەکی بەرچاوی دەنگەکان

 
دوايين هه‌واڵ
2010-09-08 17:49:45
ره‌وتی چاکسازی سووره‌ له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی کاندیدکردنی عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران

2010-09-08 17:37:22
موسه‌وی: ده‌نگۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی مالکی دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌

2010-09-08 17:32:58
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی: رێککه‌وتین که‌ کاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه‌ بێت

2010-09-08 17:16:21
لێکۆڵه‌رێك: عه‌لاوی و مالکی هۆکاری سه‌ره‌کین له‌ ته‌نگژەی ئێستای عێراق

2010-09-08 13:20:45
عادل عەبدولمەهدی ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ وازهێنان لە پۆستی سەرۆک وەزیران