|
عێراق
2010-02-09 - 10:23
"ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن لە ئارادایە"ztv.. دکتۆر مەحمود عوسمان ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند ئەگەر هاتوو دەستەی پێداچوونەوە لەماوەی چوار رۆژی داهاتوو کارەکانی جێبەجێ نەکات بانگەشەی هەڵبژاردن ناکرێت، و لەم کاتە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن دەکرێت. هەروەها دکتۆر مەحمود روونیکردەوە و گوتی بەلای خۆیەوە زۆر زەحمەتە دەستەی پێداچوونەوە لەم چوار رۆژەدا بتوانێت کارەکانی راپەرێنێت. هەر لەمبارەیەوە سەردار عەبدول کەریم ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەعێراق رایگەیاند ئەگەر بەهەر هۆکارێک بێت بانگەشەی هەڵبژاردن دوابکەوێت ئەوا ئەگەری دواخستنی پرۆسەی دەنگدانیش دەکرێت کە وابڕیارە لەحەوتی مانگی ئازاردا ئەنجام بدرێت. سەردار عەبدول کەریم سەبارەت بە پرسی دورخراوەکان گوتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان چاوەڕوانی بریاری دادگای فیدراڵە بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم پرسە بەبەشداری پێکردنی دورخراوەکان یاخود بەشداری پێنەکردنی ئەم دورخراوانە |
|




