|
هه‌مه ڕه‌نگ
2010-02-09 - 11:29
به‌هۆی له‌یه‌ك حاڵی نه‌بوون پیاوێك 128میلیۆن دۆلار دهباتهوهپیاوێك له هه‌رێمی کنتاکی له ئه‌مریکا خه‌ڵاتی لۆتۆی به بڕی 128 ملیۆن دۆلار بۆ ده‌رچوو ئه‌م خێره‌شی به‌هۆی له‌یه‌ك حاڵی نه‌بووونی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی که پلیتی لۆتۆی ده‌فرۆشت ده‌گه‌رێته‌وه. رۆژنامه‌ی (لویزڤیل کوریر)ی ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه: هاوڵاتیه‌کی ئه‌مریکی به‌ناوی (رۆب ئه‌ندرسۆن) ته‌مه‌ن 39 ساڵ کاتێ له شاری جۆرج تاون شه‌وی جه‌ژنی سه‌رساڵ ده‌چێته وێستگه‌ی به‌نزین و سێ پلیتی لۆتۆ بکرێت که نرخی هه‌ریه‌که‌یان ته‌نها 1 دۆلار بوو، به‌ڵام پلیت فرۆشه‌که هه‌ڵه ده‌کات ته‌نها یه‌ك پلیتی 3 دۆلاری ده‌داتێ، بۆیه ئه‌ندرسۆن زۆری پێ ناخۆش ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پلیته‌که هه‌ڵده‌گرێت. دوای ده‌رچونی ئه‌نجامه‌که ئه‌ندرسۆن پلیته‌که‌ی بۆ ده‌رده‌چێت کاتێ 128 ملیۆن دۆلاری قازانج کرد. شیاوی باسه، ئێستا ئه‌ندرسۆن، نازانی چی له‌و پاره‌ییه بکات، هه‌ندێك جار حه‌ز ده‌کات واز له فه‌رمانبه‌رییه‌که‌ی بهێنێت، هه‌ندێك جاریش حه‌زده‌کات خانووه‌که‌ی که له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی به‌یه‌که‌وه ده‌ژین بگۆڕێت. |
|
.jpg)



