|
ئه‌ده‌بی
2010-02-09 - 12:12
کتێبێکی شانۆیی وه‌ک وانه له قوتابخانه‌کان دهخوێندرێتکتێبی (شانۆیی قوتابخانه‌کان)، له نووسین و ئاماده‌کردنی هونه‌رمه‌ندی شانۆکار کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه چاپ کرا، ئێستا وه‌ک وانه‌یه‌ک له قوتابخانه‌کان ده‌خوێندرێت. له‌باره‌ی ئه‌و کتێبه کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس له لێدوانێکی دا بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن گوتی له زۆر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی فه‌رمی و نافه‌رمی و له چه‌ندین نووسیندا ئاماژه‌م به‌وه‌داوه که به‌شه وانه‌ی شانۆ له‌ته‌ک وانه‌ی سروود و شێوه‌کاری له خشته‌ی وانه‌کان له خوێندنگاکان هه‌بێت، شانۆ وانه‌یه‌کی زۆر گرنگه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و قوتابیانه‌ی له به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان ده‌رده‌چن و ده‌بنه مامۆستا ناتوانن هیچ وانه‌یه‌کی دیکه بڵێنه‌وه، چونکه ئه‌وان 5 ساڵ شانۆ ده‌خوێنن، هه‌ر بۆیه بیرم له‌وه کرده‌وه کتێبێکی شانۆیی بۆ ئه‌و مامۆستایانه ئاماده بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو میتۆدێک له وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ر به‌کاری بهێنن. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چاپکردنی دا‌و چاپی کرد، ئه‌و کتێبه باس له چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت بۆ قوتابیانی به‌پێی ته‌مه‌ن و قۆناغه‌کانی خوێندن ده‌کات، چۆنیه‌تی پێکهێنانی گرووپی شانۆیی له قوتابخانه‌کان ده‌خاته‌روو، کاریگه‌ری شانۆ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و کورته‌یه‌ک له مێژووی شانۆی قوتابخانه‌یی و چه‌ندین بابه‌تی دیکه ده‌کات. شایانی باسه، هونه‌رمه‌ندی شانۆکار کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس له ساڵانی رابردوودا، کتێبی (ته‌خته‌ی شانۆی) به چاپ گه‌یاندووه و دوو کتێبی تری ئاماده‌یه بۆ چاپ.
|
|
.jpg)



