|
هه‌مه ڕه‌نگ
2010-02-09 - 12:37
سه‌گێك له‌گه‌ڵ مارێك لێی دهقهومێله ئوستورالیا سه‌گێکی گێره‌شێوێن تووشی مارێك ده‌بێت و ماره‌که خۆی له‌ده‌می سه‌گه‌که لوول دابوو و به ته‌واوه‌تی ده‌می سه‌گه‌که‌ی داخستبوو خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی سه‌گه‌که له کاتێکی گونجاو به‌هانای نه‌چووبا و ماره‌که‌ی له‌کۆڵ نه‌کردباوه ئه‌وه بێگومان سه‌گه‌که ده‌مرد. خاوه‌نی سه‌گه‌که ده‌ڵێت: سه‌گه‌که‌م خووێکی خراپی هه‌یه هه‌رچییه‌ك له ده‌وربه‌ری ماڵه‌که‌مان بدۆزێته‌وه ده‌یهێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره زۆر جیاوازبوو، چونکه مارێکی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو بۆیه سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست ماره‌که رزگاری بکه‌م وێنه‌ی سه‌گه‌که‌م به‌م شێوه گرت له‌و کاته‌ی هیچی نه‌مابوو هه‌ناسه‌ی نه‌مێنێت. شایانی باسه، سه‌گه‌که گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئاژه‌ڵان ده‌ر‌که‌وت له‌لایه‌ن ماره‌که گازی ژه‌هراوی پێکه‌وتووه هه‌ر بۆیه چوار رۆژ له نه‌خۆشخانه مایه‌وه، به‌ڵام دوایی چاكبووه‌وه. |
|
.jpg)



