|
کوردستان
2010-03-08 - 14:36
په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقهوهله په‌یامێکدا به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق، به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی عێراق و كوردستان كرد. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی: به ناوی خوای گه‌وره ومیهربان سڵاوی برایه‌تی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقه‌وه، پێم خۆشه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌موو گه‌لی عێراق بكه‌م، به تایبه‌تی له گه‌لی كوردستان. سوپاسی بێ پایان بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان و هه‌موو برایانی خۆشه‌ویست له پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش وهه‌موو ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندار به پاراستنی ئه‌من و ئاسایش له هه‌رێم كه توانیان كه‌شێكی سه‌قامگیر بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن تا به‌و په‌ڕی ئازادی و دڵنیاییه‌وه ده‌نگی خۆیان بده‌ن. سوپاس بۆ هه‌موو كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه سه‌ره‌ڕای دروستكردنی كۆسپ له به‌رده‌م به‌شدارییان له لایه‌ن هه‌ندێ له ره‌گه‌زپه‌رستانه‌وه به‌ڵام وه‌ك بینیمان به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه ڕوویان له سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كرد. سوپاسی هه‌موو قه‌واره سیاسییه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م كه به هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك رێگه‌نه‌درا هیچ رووداوێكی ناخۆش رووبدات و به‌مه‌یش هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رێوه‌چوو. هه‌روا سوپاسی هه‌موو میدیاكان ده‌كه‌م و هه‌ر له ئێستاوه‌ش پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و خوشك و برایانه ده‌كه‌م كه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به ده‌ست ده‌هێنن. بۆ ئێمه‌ی كوردستانی دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌بێ به‌رامبه‌ر به كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان یه‌ك هه‌ڵوێست بین و نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان پێكه‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به تایبه‌تی مادده‌ی 140 بكه‌ن. له‌سه‌ر ئاستی عێراقیشدا ئومێده‌وارم كه هه‌موومان به خۆماندا بچینه‌وه و ڕوو له برایه‌تی و هاوكاریكردنی یه‌كتر بكه‌ین و پێكه‌وه عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات بنیاد بنێین و پابه‌ندی ده‌ستوور بین و یاساش سه‌روه‌ر بێت له عێراقدا و هه‌مووشمان پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین شه‌ڕی تیرۆر له عێراق دوور بخه‌ینه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵاتیش له لایه‌ن هه‌موو لایه‌كه‌وه له به‌ر چاو بگیرێن. مسعود بارزانی |
|



