|
کوردستان
2010-03-08 - 16:52
هه‌ولێر.. دروشمه‌کانی هه‌ڵبژاردن لێده‌کرێته‌وهztv.. نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌کانی شاره‌وانی کرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێکی سه‌رتاسه‌ری بۆ لێکردنه‌وه‌ی دروشمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که جێگری پارێزگار‌و سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ولێرو جێگری قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پارکه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌وانییه‌کانی ناوشار ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر میکانیزمی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی خاوێنکردنه‌وه‌و داماڵینی ئه‌و دروشمانه‌ی هه‌ڵبژاردن کراو پارێزگاری هه‌ولێر داوای هاوکاری و به‌شداربوونی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خه‌ڵکی شاری هه‌ولێریشی کرد له‌م هه‌ڵمه‌ته‌و پاکڕاگرتنی روخساری شارستانی پایته‌خت و بڕیاریشدرا له تێکڕای شار‌و شارۆچکه‌کانی سنوری پارێزگاش ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه به‌ڕێوه‌بچن. |
|




