|
جيهان
2010-03-09 - 10:08
گواتێمالا.. کەوتنەوەخوارەوەی فرۆکەztv.. کۆپتەرێکی هەڵگری شەش کەس لە گواتێمالا کەوتەخوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی برینداربوون. بەرپرسێکی بەشی ئاگرکوژینەوە گوتی کۆپتەرەکە کەوتە ناو یاریگایەکی تۆپی پێ و بێجگەلە برینداربوونی سەرنشینەکانی، هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە. گوتەبێژەکە هەروەها گوتی یاریزانانی تۆپی پێ تەماشای کەوتنە خوارەوەی کۆپتەریان کرد، کە برینی دوو لە سەرنشینەکانی مەترسیدارە و لاشەی کۆپتەرەکە لە نزیک دەروازەی گۆڵی تۆپی پێ کەوتووە و هێشتا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی کۆپتەر ئاشکرا نەکراوە. |
|




