|
کوردستان
2010-03-10 - 16:58
هەولێر.. دیدارەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانztv.. دکتۆر کەمال کەرکوکی، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لە لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی هەنگاوەکانی داهاتووی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان و کردنەوەی خولیی نوێی پەرلەمان و بەردەوامی گفتوگۆکانی بودجە، هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجامە چاوەروانکراوەکانی خرانە بەرباس و لێکۆڵینەوە. پەرلەمانی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری کارای هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوك نیشانداو سەرەڕای ئەو کۆسپ و تەگەرانەی خرابوونە بەردەم دەنگدەری کورد لە ناوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەڵبژاردنەکە ئەنجامی دڵخۆشکەری بۆ هەموو کوردستانیان لێکەوتەوەو چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت حکومەتی داهاتووی عیراق لەسەر بنەمای تەوافوق و پرنسیپی هاوبەشیی بێتە دامەزراندن و مەرجی سەرەکی هاوپەیمانیی کوردستانییش بۆ هەر جۆرە هاوپەیمانیەتیەك بڕوا بوونە بە پرنسیپەکانی دیموکراسیی و کاری پێکەوەیی لە عێڕاقی ئیتیحادی و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی مادەی (140). لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتی شەرعیی بەرەی تورکمانی لە تەلەعفەر کرد. لە دیدارێکدا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی سەرکردایەتی شەرعیی، ئۆلای مەلیك ئۆغڵو، بە ناوی خۆی و ئەندامانی پارتەکەی خۆشحاڵی خۆیانی بە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی، سەرەڕای ئەو گرفتانەی لە بەردەم دەنگدەری ناوچەکەیان دروستکراوە، بەڵام پڕۆسەکەی بەسەرکەوتنی ئیرادەی دیموکراسیخوازان وەسف کردو جەختی لەسەر پتەوی گیانی تەبایی و یەکریزی نێوان نەتەوەو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان کردەوە. لە بەرامبەردا، دکتۆر کەمال کەرکوکی رایگەیاند سەرەڕای گرفتەکان، بەڵام ئاکامەکانی هەڵبژاردن ئەوە دەردەخەن کە پێویستە ئایندەی سیاسیی وڵات لەسەر بنەمای کاری هاوبەش و خزمەت گەیاندن بە تەواوی ناوچەکان و جێبەجێکردنی مادەی (140)ی دەستووری هەمیشەیی. |
|



