|
جيهان
2010-03-14 - 13:06
به‌رشلۆنه و ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنیان بهدهستهێنائهمرۆ، له‌میانه‌ی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی بیست و شه‌شه‌م، له خولی یانه‌کانی ئیسپانیا له تۆپی پێ، به‌رشلۆنه و ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. له‌گرینگترین یارییه‌کاندا، یانه‌ی به‌رشلۆنه، له‌سه‌ر یاریگای "ن‌و کامپ"ی تایبه‌ت، میوانداری یانه‌ی ڤاڵێنسیای کرد و یارییه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام لێ برده‌وه و هه‌رسێ گۆله‌که‌ش له رێگای یاریزانی به‌توانا "میسی"، له خوله‌که‌کانی (56 و 81 و 83) تۆمارکران. له‌یارییه‌که‌ی تردا، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌له‌دوه‌لید، له‌سه‌ر یاریگای "خۆسی زۆرێلا"ی تایبه‌ت به‌یانه‌ی به‌له‌دوه‌لید، رووبه‌رووی یه‌کتربوونه‌وه و تێیدا یانه‌ی ریال مه‌درید یارییه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی (4-1) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کۆتاهێنا و گۆڵه‌کانیش له رێگای یاریزانان "رۆناڵدۆ و هیگواین(3) گۆل"، له خوله‌که‌کانی (28 و 42 و 55 و 65) تۆمارکران و تاکه گۆڵی یانه‌ی به‌له‌دوه‌لید، له رێگای یاریزان "ئه‌لبیۆل، به هه‌ڵه له گۆڵی خۆیانی تۆمارکرد"، له خوله‌کی (58) تۆمارکرا . ئه‌نجامی یارییه‌کانی تر به‌مشێوه‌یه‌بوو:. سانته‌ندێر و زاره‌گۆزا (0-0) گۆل ڤیاریال - خیرێز (2-0) گۆل ئه‌لمیریا - مه‌له‌گه (1-0) گۆل تێنێرێفی - ئیسپانیۆڵ (3-0) گۆل. |
|




