Zagros TV | Article

ئەمریکا رۆژی نەورۆز پەسند ده‌کات 

ztv.. ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە پەسەندکردنی پرۆژە پلانێک، رۆژی نەورۆز وەک رۆژێکی کلتۆری و دیرۆکی ناساند و پیرۆزباییش لە تەواوی ئەو گەلانە کرد کە رۆژی نەورۆز پیرۆز دەکەن.

نوێنەری ویلایەتی کالیفۆرنیا مایکل هوندا، رۆژی 15 ئەم مانگە، پرۆژەی نەورۆز پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کردبوو کە بە دەنگی 384 نوێنەر لە بەرامبەر 2 دەنگی نارازی پەسندکرا، لە بڕیارنامەی نەورۆزدا باس لە جەژنی نەورۆز کراوە کە چەندین سەدە پشتی لە دایکبوونی مەسیح لە لایەن چەندین نەتەوە پیرۆز دەکرێت و سەرەڕای بوونی ناکوکی ئاینی و رکابەرایەتی سیاسی لەنێوان گەڵانی خاوەن جەژنی نەورۆز، هێشتا لەلایەن ئەوانەوە بە جەژنێکی دیرۆکی و نەتەوەیی پیرۆز دەکرێت، لە بڕیارنامەی نەورۆزدا باس لەوە کراوە کە زیاتر لە 300 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهانی بەتایبەتی لە وڵاتانی ئاسیای ناوەراست، باشووری ئاسیا، قەوقاز و ناوچەکانی دەریای رەش و باڵکان جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن، کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 23 مانگی شوبانی رابردوو، بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک رۆژی نەورۆز وەک بۆنەیەکی جیهانی بە فەرمی ناسیبوو.

 
دوايين هه‌واڵ
2010-09-09 15:58:07
ئەفغانستان:رێبەری تالیبان دەڵێت لە ئەفغانیستان دا سەرکەوتوین

2010-09-09 11:54:36
ئەمریکا.. لە نۆیەمین ساڵیادی هێرشی یانزه‌ی سێپتەمبەر قورئانی پیرۆز دەسوتێندرێت و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا ئیدانه‌ی ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن

2010-09-09 11:24:39
وان.. ل ئەنجامێ توندوتیژی 10 کەس برینداربوون

2010-09-09 11:24:38
مەغریب.. مرنا نەهـ گەشتیارێن پۆرتوگالی ژبەر بوویەرا ترافیکێ

2010-09-09 11:24:32
ئەمریکا.. پێشوازیکرن ژ بریارا کۆریایا باشور بۆ سەپاندنا سزا بسەر ئیرانێ