Zagros TV | Article

ئەفغانستان.. کوژران و گیرانی پێنج چەکدار

ztv.. چەکدارێکی تاڵیبان لە ئەفغانستان کوژرا و چواری دیکەش بەدیل گیران،وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند چەکدارێک لە ناوچەی مارجەی ویلایەتی هیلمەند لە باشووری وڵات کوژراو و سێ چوار دیکەش دەستگیر کراون.


وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند دوو چەکداری تالیبان لە ناوچەی مەرج سەرقاڵی دانانەوەی بۆمب و مین بوون کە کەوتنە بەر هێرشی سوپای ئەفغانستان و لە شەڕو پێکدادانێکدا، یەکێکیان کوژراو ئەوەی دیکەش بە دیل گیرا،هەروەها سێ چەکداری دیکەش لە کاتی دارشتن پلان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەفغانی لە ناوچەی گەرمسیر دەستگیر کران،

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، هەروەها کوژرانی سەربازێکیش لەم هێرشەدا پشتڕاست کردەوە.

 
دوايين هه‌واڵ
2010-09-09 15:58:07
ئەفغانستان:رێبەری تالیبان دەڵێت لە ئەفغانیستان دا سەرکەوتوین

2010-09-09 11:54:36
ئەمریکا.. لە نۆیەمین ساڵیادی هێرشی یانزه‌ی سێپتەمبەر قورئانی پیرۆز دەسوتێندرێت و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا ئیدانه‌ی ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن

2010-09-09 11:24:39
وان.. ل ئەنجامێ توندوتیژی 10 کەس برینداربوون

2010-09-09 11:24:38
مەغریب.. مرنا نەهـ گەشتیارێن پۆرتوگالی ژبەر بوویەرا ترافیکێ

2010-09-09 11:24:32
ئەمریکا.. پێشوازیکرن ژ بریارا کۆریایا باشور بۆ سەپاندنا سزا بسەر ئیرانێ