|
کوردستان
2010-03-16 - 15:13
سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌فدی یاوه‌ری ئاماده‌ی به‌شێکى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا بوون
دوێنێ 15/3/2010 د. که‌مال که‌رکوکى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆى لە لەندەن چاوى که‌وت به جێرمى ماکادى کونسلى گشتى به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر و نورا دوگانى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه گشتیه‌کانى له‌کاروبارى ده‌ره‌وه و کۆمۆنویلس .
له دیدارێکدا که به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى وه‌فدى په‌رله‌مان‌و نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ریتانیا به‌رێوه‌چوو، کونسلى گشتى به‌ریتانیا وێراى به‌خێرهێنانى گه‌رمى شانده‌که و ده‌ربرێنى خۆاشحالى خۆى به‌سه‌ردانى وه‌فده‌که هیواى خواست ئه‌م جۆره سه‌ردانانه به‌رده‌وام بن بۆ گه‌شه‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندیه‌کانى نیوان هه‌ردوولا و گۆرینه‌وه‌ى ئه‌زمون به‌یه‌کتر. دواتر سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان سوپاسى حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانى به‌ریتانیای کرد بۆ ئه‌و میوانداری و پێشوازیه‌و ئاماژه‌ى به‌گرنگى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌کانى نیوان به‌ریتانیا‌و هه‌رێمى کوردستان کرد له‌گشت بواره‌کاندا.
سه‌عات 11:30 پێش نیوه‌رۆى هه‌مان رۆژیش وه‌فدى په‌رله‌مانى کوردستان به‌یاوه‌رى کونسلى گشتى به‌ریتانیا سه‌ردانى ته‌لارى په‌رله‌مانى به‌ریتانیایان کرد‌و له‌لایه‌ن خاتوو ساره پۆلڤره‌مان پێشوازى کرا که‌ئه‌رکى نیشاندان و شیکردنه‌وه‌ى میژوو و رۆل‌و پێکهاته‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیایه و ناوبراو به‌مه‌به‌ستى ئاشنابوونى وه‌فده‌که به شیوازى کارى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ئاماژه‌ى به‌گرنگى رۆلى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان کرد که‌به ویپه‌کان ناسراون و ئه‌رکیان چه‌سپاندنى دیسپلینه‌کانى نێو پارته‌کانه له‌په‌رله‌ماندا.
سه‌عات 2:30 پاش نیوه‌رۆى هه‌مان رۆژ سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان وشاندى یاوه‌رى ئاماده‌ی به‌شێکى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا بوون که ده‌رباره‌ى کێشه‌ى بێکارى و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى کار‌و و چۆنیه‌تى هه‌موارکردنى یاساکانى ئه‌و بواره به‌رێوه‌ده‌چوو که تیایدا ئه‌ندامانى ئۆپۆزسیۆن‌و زۆرینه‌ى په‌رله‌مان گفتوگۆیه‌کى جدى و راشکاوانه‌یان ده‌رباره‌ى کێشه‌ى بیکارى ده‌کرد‌و ره‌خنه‌و بۆچوونه‌کانیان بابه‌تیانه ده‌خسته روو.
دواتریش شاندى په‌رله‌مانى کوردستان له به‌سه‌رکردنه‌وه‌و گفتوگۆکانى له‌نێو په‌رله‌مانى به‌ریتانیا به‌هه‌ردوو به‌شى ئه‌نجومه‌نى لۆردان‌و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران درێژه‌ى کێشا. بریاریشه سه‌عات 7 ئیواره‌ى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه وه‌فدى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماده‌ى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز بکات که له‌لایه‌ن جالیه‌ى کوردى له له‌نده‌ن رێکده‌خرێت.
|